بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە درێژەی کۆبوونەوەی گشتی ڕۆژی دووشەممەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی و پاش پەسەند کردنی گەڵاڵەی چاکسازی سیستەمی پارە و بانکی، ئەو مادەیە و وردەکارییەکانی پەسەند کرا.
بە پێی ئەو پەسەند کراوە، بانکی ناوەندی دوو ساڵ ماوەی دەبێت بۆ کۆ کردنەوەی پارەکان لە دەستی خەڵک و ئەنجام دانی تەواوی کارەکانی ئەو بڕیارە کە پێی دەوترێت " قۆناغی پەڕینەوە" .
پاش قۆناغی پەڕینەوە، تەواوی ئەو بەڵێن و دانوستان و گرێبەستانە کە پێشتر بە پێی ڕیاڵ کرابوون، بە پێی تمەن ئەنجام دەدرێن.
تمەنی ئێران بەرانبەر بە ١٠ هەزار ڕیاڵی ئێستا یە.
342/